بەرنامەكەمان ڕاپۆرتێکی گشتگیر دەربارەى کەیسە گەورەکانى گەندەڵی لە هەرێمی کوردستاندا بڵاودەکاتەوە
بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان ڕاپۆرتی چاودێریکردنی دادگایی لەسەر کەیسە گەورەکانى گەندەڵی لە هەرێمی کوردستانی عێراق بڵاوکردەوە.
عێراق یەکێك بووە لە ئەندامە دامەزرێنەرەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی 1945 دا. بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان کە لە ساڵی 1976 ەوە لە عێراقدا بوونی هەیە و پابەندە بە پشتیوانیکردنی حکومەتی عێراقی و خەڵكەکەیەوە لە قۆناغی ئینتیقالیاندا بەرەو ئاشتەوایی و چاکسازیی و سەقامگیری.
بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان پاڵپشتی دیدگای حکومەت دەکات بەرەو گەیشتن بە عێراقێکی ئارام، لەڕێگەی ڕێبازێکەوە کە خۆڕاگری کۆمەڵگا لە بەرامبەر قەیران و فشارە ئابووری و کۆمەڵایەتی و ژینگەیی و سیاسییەکان بەهێزتر دەکات.