پیشەکان
ئەو لایەنەی بە تەواوەتی ڕەچاو دەکرێت لە کاتی وەرگرتن و هەڵبژاردنی کارمەند بۆ UNDP بریتیە لە "پێویست بوونی زامنکردنی بەرزترین ستانداردی کارابوون و لێهاتوویی و دەستپاکی"، وەکو لە بەندی 101 بەشی 3 لە بەیاننامەی UN و ڕێکخستنی ستافی UN 4.2 دا هاتووە.
وەرگرتن و هەڵبژاردنی کارمەند لە UNDP دا لەلایەن ئەم پێنج بنەمایەی خوارەوەوە ڕێبەری دەکرێت:
کێبڕكێ: هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت بە پڕۆسەیەکی دادپەروەرانە و شەفافانە بۆ هەموو پۆستە بەتاڵەکان.
بابەتیبوون: هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت بە پێوەرێکی پرۆفیشناڵانەی جێگیر و پتەو، تیایدا پاڵێوراوان بە بنەمای ڕوون و کارامەیی کار و لێهاتوویی و ئەولەویەتەکانی دامەزراوەکە پێوانە دەکرێن و هەڵدەبژێردرێن.
شەفافیەت: پێوەری وەرگرتن و هەڵبژاردن و هەموو قۆناغەکانی پرۆسەی وەرگرتن تا ئەوپەڕی گونجاندن شەفافن بەلای ستاف و پاڵێوەراوەکانیشەوە.
هەمەچەشنێتی: بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق پابەندە بە هەمەچەشنێتی شوێنی کارەوە. خانمان و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و هەر کەمایەتیەکی تری نەتەوەیی و ئاینی و کەسانی تووشبوو بە ڤایرۆسی HIV و پەنابەران و کەسانی بیانی کە بتوانن کاربکەن لە کۆماری عێراق هاندەدرێن پێشکەشی کارکردنەکە بکەن.
بەرپرسیارێتی: بەڕێوەبەرانی وەرگرتن و خستنە سەرکار بەرپرسیارن بەرامبەر هەڵبژاردنی پێشکەشکردنەکە و ئەو شێوازەشی پەیڕەویان کردووە بۆ هەڵبژاردنەکە.
بەڵگەنامە پەیوەندیدارەکان:
پۆستە بەتاڵەکانی ئێستا