بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان وسندوقی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ دانیشتوان و حكومەتی عێراق كار بۆ بەهێزكردنی گەنجان دەكەن لە پێناو بەدییهێنانی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام

2022 October 27
UNDP In Iraq

 

هەولێر، عێراق، 26 تشرینی یەكەم 2022-  ئەمڕۆ بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق و سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان رێککەوتنێکیان ئیمزا کرد لەپێناو پێشكەشكردنی پشتیوانیی بە شێوەیەكی هاوبەشی بۆ حکومەتی عێراق بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی پەرەپێدانی گەنجان لە عێراق، بەرەو بەهێزکردنی ئەو ڕێكار و پرۆگرام و بودجانەی بایەخ چڕدەكەنەوە لەسەر گەنجان.

ئەو ڕێككەوتنە كە بەناونیشانی "چوارچێوەی هەماهەنگیی هاوبەشه" لەگەڵ وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئیمزا كرا بۆ دەستەبەركردنی خاوەندارێتیی نیشتمانیی و هاوبەشكاریی کاریگەر و هەماهەنگیی لەرێگەی کارکردن و هاریكاریی لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندییدارەکانی دیکەی حکومەتی عێراقەوە. پڕۆژەکە لە مانگی كانونی دووەمى ساڵی 2023 دەستپێدەکات تاوەکو کۆتایی مانگی كانونی یەكەمى 2024.

بە تیشکخستنە سەر پەیڕەوكردنی ڕێبازی توێژینەوەی پێنوێنی پەرەپێدانی گەنجان لە چواەچێوەی عێراقدا، پڕۆژەکە شیکردنەوەیەکی قوڵ بۆ دەستنیشانکردنی دەرفەت و ئاڵنگارییەکان لە خۆدەگرێت بۆ هەر ڕەهەندێكی پەرەپێدانی گەنجان لە عێراق کە دەبێتە بناغەیەك بۆ داڕشتنی کۆمەڵێك ڕێكار و پرۆگرام بۆ بەرەوپێشجوون یاخود گەڕاندنەوەی پەرەپێدانی گەنج بەو جۆرەی كە پێویست بێت لە بوارگەلی هەمەچەشندا.

بە پێی داتاکانی دەستەی ناوەندیی ئاماری عێراق نزیکەی %33 دانیشتوانی عێراق لە نێوان 10 بۆ 24 ساڵیدان، و پێشبینیی دەكرێت ژمارەی گەنجانی عێراق بگاتە 17.3 ملیۆن کەس تاوەکو ساڵی 2031. هەبوونی داتای وورد لەسەر پەرەپێدانی گەنج لە ئاستی پارێزگاکان دەبێتە مایەی رەخساندنی گفتوگۆ لەسەر ڕێنمایی و ڕێكارەكان دەربارەی بەشداریی گەنجان لە بەدییهێنانی ئامانجەکانی پەرەپێدان بەردەوام لە عێراقدا.

لەم باریەوە نوێنەری نیشتەجێی نەتەوە یەكگرتووەكان عێراقدا، غولام ئیساکزایی گوتی:"چارەسەرکردنی پێداویستییەکانی گەنجان ئەولەویەتێکی ڕەهایە بۆ سەقامگیری و خۆشگوزەرانی و ئایندەی درێژخایەن بۆ عێراق. نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ حکومەت کاردەکات بۆ بەهێزکردنی گەنجان بەو پێیەی ئەوان باشترین هیوامانن بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی ئارامتر. ئێمە بە سادەیی ناتوانین کۆتایی بە هەژاری بهێنین، یەکسانی جێندەری مسۆگەر بکەین، گۆڕانی کەشوهەوا پێچەوانە بکەینەوە، و گەیشتن بە ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام تا ساڵی 2030 ئەگەر نەتوانین گەنجان بەهێز بکەین لە هەموو بوارەكاندا و بۆ دروستکردنی ژیانێکی باشتر بۆ عێراق".

لەو بارەیەوە زێنە عەلی ئەحمەد، نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق دەڵێت:"چاودێرییکردنی بەرەوپێشجوونی هۆكارەكانی پەرەپێدانی پەیوەست بە توێژی گەنجان كە ژمارەیان ڕوو لە زیادبوونە لە نێو دانیشتوانی عێراقدا زۆر گرنگە بۆ جێبەجێکردنی ئەو هەنگاوە كردەییانەی دەبنە مایەی سوودگەیاندن بە توێژی گەنجان، هەم عێراقیش نزیكتر دەکات لە بەدییهێنانی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام. ئەم رێککەوتنە سوودمەندە بۆ هەموو لایەنە بەشدارەکان و بەرەو پێشکەوتنێکی گشتگیر لە عێراقدا".

دکتۆر ریتا کۆلۆمبیا نوێنەری سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان لە عێراق ئاماژەی دا بەوەی گەنجانی عێراق سەرچاوەیەکی بە بەهان بۆ پەرەپێدانی بەردەوامی ووڵات. بەڵام پێویستیان بە پاڵپشتی هەموو لایەنە پەیوەنددارەکان هەیە بۆ بەجێهێنانی ئاواتەکانیان. سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان خۆشحاڵە بەهاوبەشی لەگەڵ بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان هاوکاری وەزارەتی پلاندانان و پارێزگاکان بکات تۆ بونیادنانی داتابەیسێکی پشتپێبەستراو لەسەر پەرەپێدانی گەنجان لە پێناوی دڵنیابوونەوە لە بوونی پرۆگرام و سیاسەتی باشتر بۆ بەهێزکردنی گەنجان.

 

بۆ زانیاری زیاتر، تكایە پەیوەندی بكەن بە:

مەریەم پینۆ، ڕاوێژكاری پڕۆژە لەبواری ڕاگەیاندن و داكۆكی

miriam.pineau@undp.org  ،+9647901101982

 

کیندا کاترانجی: پسپۆری پەیوەندییەکان

katranji@unfpa.org , +9647809171035