هاوتەریب لەگەڵ چاڵاکییەکانی یادکردنەوەی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان تابلۆی وشیاری دەربارەی هێلی گەرمی خۆی بڵاودەکاتەوە

2022 December 1

 

هەولێر، عێراق ، 1ی کانوونی یەکەم 2022 – دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی وشیارکردنەوەی هاوڵاتیان لەسەر هێلی گەرمی دەستەکە و وەرگرتنی ئەوسکاڵا و گازاندانەی کە تایبەتن بە گەندەڵی. تابلۆی تایبەت بە بڵاوکردنەوەی ئەم هێڵە دابەش دەکات لەسەر دامو دەزگاکانی حکومەتی هەرێم، و ئەم هێڵە لە لایەن دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستانەوە سەرپەرشتی دەکرێت، کە دەستەیەکی  سەربەخۆیە و بەرپرسیارە لە پرسی  بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستاندا.

ئەم تابلۆیە لە بۆنەیەکی تایبەتدا لە شاری هەولێر پەردەی لەسەر لادرا، هاوتەریب لەگەڵ چالاکییەکانی یادکردنەوەی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، کە هەمووساڵێک لە رێککەوتی 9ی کانوونی یەکەمدا یادی دەکرێتەوە. هێڵە گەرمەکە خەڵک و هاوڵاتیان هاندەدات کە زانیاریەكانیان لەسەر کەیسەکانی گەندەڵیبگەیێنن  بێئەوەی شوناسی خۆیان ئاشکرا بکەن لە ڕێگەی پەیوەندیکردنی بێبەرامبەر بە ژمارە تەلەفۆنی  1015ەوە. سەرجەم سکاڵاو شکایەتەکان تۆماردەکرێن، هەڵدەسەنگێندرێن و بەپشت بەستن بە سروشتی سکاڵاکان یان لێکۆڵینەوەیان لەبارەوە دەکرێت یانیش حەواڵەدەکرێن بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان یانیش هەڵدەگیرێن. هەروەها دەستە ڕاپۆرتێکی ساڵانە پێشکەش بە پەرلەمان و ڕای گشتی دەکات سەبارەت بەکاروچاڵاكییەکان و ئەدای هێڵە گەرمەکە. 

ئەم هێلە گەرمە كە بۆ وەرگرتنی سکاڵا و ئەو گازاندانەی کە تایبەتن بە گەندەڵی، بە هاوکاری و پاڵپشتی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان و یەکێتیی ئەوروپا دامەزراوە. پاڵپشتیکردنەکە هەریەک لە بابەتەکانی گەشەپێدانی سیستەمی پێڕاگەیاندن و بەدواداچوونی سکاڵاو شکایەتەکان، و مەشق و ڕ‌اهێنانی فەرمانبەرە پەیوەندیدارەکان، و پەیوەندییە گشتیەکانی تایبەت بە هێڵی گەرم لە خۆ دەگرێت. ئەمەش پەیوەندی هەیە بەو هاوبەشێتییە دوورودرێژەی نێوان دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستانی عێراق و بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە پێناو بەهێزکردنی چوارچێوەى دارشتنى ياساكان و ستراتیژییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پەرەپێدانی تواناکانی دەستەی دەسپاکی لە پێناوی وەدیهێنانی ئەرکەکانی بە جۆریك کە بگونجێ لەگەڵ  بنەماو پێوەرە نێودەوڵەتييەکان.

بڵاوكردنەوەی تابلۆی وشیاری ئەم هێڵە گەرمە نیشانەی بەردەوامی پابەندبوونی دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستانی عێراقە بە پابەندییە هەرێمی و نێودەوڵەتیەکانی عێراق و وەڵامێکە بۆ چاوەروانییە روونەکانی هاوڵاتیانی عێراق. سوپاسی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان دەکەین بۆ پاڵپشتی و هەماهەنگی بەردەوامیان، هەروەک دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر"سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستانی-عیراق" دەڵێت: بۆ بە‌هێزکردنی چوارچێوەکانی بەرەنگاربوونەوەمان بۆ گەندەڵی و باشترکردنی تواناکانمان".

نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراقدا، ئاوكی لوتسما، گوتى: "گەندەڵی دەبێتە هۆکاری پەککەوتنی دامەزراندنی دامەزراوەی بەهێز و ملکەچ بۆ لێپرسینەوە وکارامەیی، لەمەش گرنگتر کاریگەری دەبێت لەسەر متمانەی جەماوەر. بۆیە، بەشداریپێکردنی هاوڵاتیانی عێراقی دەكرێت هاوکاربێت لە لێپرسینەوەی لە تاوانی گەندەڵی و بەهێزکردنی وەڵامدانەوەی دامودەزگا و دامەزراوە گشتیەکان. دانانی ئەم هێلە گەرمە هەنگاوێکی بوێرانەیە بەرەو باشترکردنی راپۆرتەكان و هەواڵی هاوڵاتیان لە ڕێگەی دروستکردنی کەشێک لە پاڵپشتی و چاکسازییەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، و بەهێزکردنی متمانەی جەماوەر بە دامودەزگاکانی دەوڵەت، و زیادکردنی ئاستی بەرپرسیارێتی دامودەزگا گشتییەکان".

هەروەها گوتی:" ئێمە بێئەندازە سوپاسگوزاری هاوبەش و هەماهەنگیکارە لەمێژینەکەمانین، یەکێتیی ئەوروپا، بەرامبەر بە پابەندبوونی بەردەوامیان بۆ پاڵپشتیکردنی یەکێک لە پرۆژە هەرە گرینگ و پڕئاڵینگاریەکان لە عێراقدا، هەروەها بۆ هاوبەشەکانمان لە سەرجەم دام ودەزگا عێراقی و کوردییەکان بۆ داواکردنیان لە  بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان بۆ سەرکردایەتیکردنی ئەم هەوڵ و کۆششە."

سەرەڕای ئەمە، بۆنەکە پێشبرێیەکی هونەری و نماییشێکی رۆشنبیریشی لە لایەن کۆمەڵێک قوتابییەوە لەخۆگرتبوو، بەجۆرێک کە دەرخەری هونەری داهێنەرانەو خواستی ئەوان بوو بۆ عێراق و هەرێمێکی کوردستانی دوور لە گەندەڵی. هەروەها پیشانگایەکە نماییشێکی سەرسوڕ‌هێنەری هونەری لە خۆگرتبوو کە گوزارشت بوو لە تێڕاونینی قوتابییان سەبارەت بە کاریگەری گەندەڵی لە سەر گەشەسەندنی عێراق و دەربازبوونی لە ساڵانێکی دوورودرێژ لە نائارامی و ململانێ.

 

زانیاری گشتی دەبارەی پرۆژەكە:

پڕۆژەی دەستپێشخەری ناوبژیوانى و بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵی لە عێراق لە لایەن یەکییەتی ئەوروپاوە پاڵپشتی دارایی کراوە پشتی بەستوە بە هەوڵ و کۆششە نیشتیمانییەکانی عێراق بۆ باشتر کردنی شەفافیەت و لێپرسینەوە  لە رێگەی دامودەزگاکانی دەوڵەت هەروەها پاڵپشتی عێراق دەکات لە پابەندبوونی بە پابەندییە نیشتیمانی و نێودەوڵەتییەکانی لە رووی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، هاوکاریکردنی دامودزەگا عیراقیەکان لە پێداچوونەوەی یاساکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، و بەهێزکردنی لە رووی هاوتابوونیان لە گەڵ پێوەرە نێودەوڵەتییەکان، و فەراهەمکردنی هەلەکانی مەشق و ڕاهێنانی پسپۆرانە و تایبەت بۆ لێکۆڵەرانی بواری گەندەڵێ و دادوەرانی دەستەی دەسپاکی.

 لەبارەی رۆژی جیهانی بەرنگاربوونەوەی گەندەڵیەوە:

لە بەرواری 31ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2003 وە، کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رێککەوتننامەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی پەسەند کرد و ڕایگەیاند کە رۆژی 9ی کانوونی یەکەم رۆژی جیهانی بەرەنگابوونەوەی گەندەڵییە لە پێناو بەرز کردنەوەی هوشیاری بەرامبەر بە گەندەڵی و ڕۆڵی رێککەوتننامەکە لە بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنیدا.

 

بۆ پەیوەندیكردن بە بەشی میدیا:

مارینالینی سانتانام، پسپۆری بواری پەیوەندییەکان، بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق.

سادق ئەلعەدیلی: بەرپرسی رۆژنامەوانی و پەیوەندییەکان، یەکێتی ئەوروپا.