هەڵمەتی #پەیامەكەت_بگەینە لە عێراق: یەکگرتن لە دژی گەندەڵی بۆ ئایندەیەکی باشتر
2023 December 7
بەغدا، ٧ی کانوونی یەكەم ٢٠٢٣- بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی بەرەنگابوونەوەی گەندەڵی، عێراق تیشک دەخاتە سەر پابەندبوونی پتەوی خۆی بۆ نەهێشتنی گەندەڵی لە ڕێگەی هەڵمەتێکی نیشتمانییەوە، کە لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان پاڵپشتی دەکرێت. ئامانجی هەڵمەتی #پەیامەكەت_بگەینە بریتیە لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و ئەو ئاستەنگانەی كە دروستی كردووە بەهەموو جۆڕەكانیەوە، و دروستكردنی گۆڕانكاییەكی ڕاستەقینەیە لەم بوارەدا.
بە داننان بە گەندەڵی وەک هۆکارێکی بنەڕەتی بۆ ناسەقامگیری و ململانێ، سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سوودانی و حکومەتەکەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵییان لە پێشینەی کارەکانیان داناوە بۆ برەودان بەگەشەپێدانی بەردەوام. پابەندبوونی عێراق، وەک ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠٨ دا بە پەیوەستبوون بە ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان دژ بە گەندەڵی (UNCAC) پەسەندکرا، كە جەخت دەكاتە سەر خۆبەخشی بۆ حوکمڕانی شەفاف. هەوڵەکانی ئەم دواییە بۆ هەمەچەشنکردنی ئابووری و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە نەوت و زیادکردنی هەلی کار بۆ گەنجان و ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی پەیوەستە بە نەهێشتنی گەندەڵی.
بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان بە پاڵپشتی دارایی یەکێتی ئەوروپا، هاوشانی عێراق لە هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا لە پاڵ عێراق وەستاوە، هاوکاری یاسایی و ڕاهێنان و دیجیتاڵی پێشکەش دەکات بۆ بەهێزکردنی هەوڵە هاوبەشەکان بۆ بەدیهێنانی پێشکەوتنی ڕاستەقینە لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە عێراقدا.
تێڕوانینێکی گشتی بۆ کەمپەینی #پەیامەكەت_بگەینە
لە ٨ی کانوونی دووەم دەستپێدەکات هەڵمەتەكە داوا لە هاووڵاتیان و کەرتی گشتی و تایبەت و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دەزگاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا بوەستنەوە.
بەشداربووان بە شێوەیەکی ڕەمزی پەیامەکەیان لە سەرانسەری سۆشیال میدیادا پەیامەکەیان دەگەیەننەوە، واتە بەرپرسیارێتی هاوبەش.
ئامانجی هەڵمەتەکە هۆشیارکردنەوەی گشتی و هاندانی دامەزراوەکان بۆ دووبارە تەرخانکردنەوەی خۆیان بۆ هەوڵەکانی بواری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.
بە هاوکاری دەستەی دەسپاکی فیدراڵی و دەستەی دەسپاکی لە هەرێمی کوردستانی عێراق، هەڵمەتەکە بە تایبەتی گەنجانی عێراق دەکاتە ئامانج کە نزیکەی ٦٠%ی دانیشتوانی عێراق پێکدەهێنن. حکومەت بە داننان بە تواناکانیان، گەنجان دەخاتە پێشەنگی دەستێوەردانەکان بە ئامانجی گەیشتن بە ئامانجەکانی بەردەوام و هێنانەدێی گۆڕانكاریی لە كۆمەڵگادا.
بەشداری هەڵمەتی #پەیامەكەت_بگەینە بکە
هەمووان بانگهێشت كراون بۆ بەشداریکردن بە تۆمارکردنی خۆیان لە مارەسۆنی ڕاکردن لە ٨ی کانوونی دووەم و کاغەزێکی سپی کە بەسەریاندا دابەشكراوە. بەشداربووان پەیامەکە دەگوازنەوە بۆ هاوڕێ، هاوکار یان ئەکتەرێکی پەیوەندیدار، بە بەکارهێنانی دەنگی خۆیان بۆ بەرزکردنەوەی هیوا و بەڵێن و داواکاری بۆ عێراقێکی بێ گەندەڵی. ئامانجی هەڵمەتەكە پەروەردەکردنی بەشداربووان لەسەر گەندەڵی لە ڕێگەی پرسیاری کارلێککارانە و دابینکردنی ڕێنماییەکی دابەزێنراو لەسەر چۆنیەتی ناسینەوە و ڕاپۆرتکردن و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.
کاریگەری لەسەر دانیشتوانی لاواز
ئەم هەڵمەتە باس لە کاریگەرییەکانی گەندەڵی دەکات لەسەر گروپە لاوازەکان، و تیشک دەخاتە سەر کاریگەرییە نەرێنیەكانی لەسەر ژنان، منداڵان، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و دانیشتوانی ئاوارە. گەندەڵی ئەو نایەکسانیانەی کە ڕووبەڕووی ژنان دەبێتەوە زیاتر دەکات، لەوانەش بارگرانییە ئابوورییەکان و سنووردارکردنی دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان. ونەبوونی ئاسایشی خۆراک زیاد دەکات و هەلی کار بۆ گەنجان کەم دەکاتەوە و بەشدارە لە بەردەوامبوونی کۆچی نایاسایی. ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە ڕێگەی چارەسەری بەردەوامەوە پێویستی بە هاوکاری جیهانی وڕوانگەیەکی هەمەلایەنە و یەکگرتوو هەیە لەلایەن هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە.
لە ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، و بەبۆنەی بیستەمین ساڵیادی ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان دژی گەندەڵی، عێراق و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان ئامانجیانە بەرەیەكی نیشتمانیی دروست بكەن کە سنوورەکان تێبپەڕێنێت، ئەمەش بە تواناداركرنى هاووڵاتیان بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی دوور لە گەندەڵی.
بلاو کردنەوەی وشە!
یارمەتیدەر بە لە بەرەوپێشبردنی بەشدارییەکی فراوان لە ڕێگەی هاوبەشکردنی هەڵمەتی #پەیامەكەت_بگەینە لە سۆشیال میدیا. با دژی گەندەڵی یەکبگرین وئایندەیەکی باشتر، دوور لە گەندەڵی، بۆ عێراق دروست بکەین.
بۆ پرسیاری میدیایی:
#پەیامەكەت_بگەینە
#IraqAgainstCorruption #UNCAC20Years