جایكا پابەندبوونی خۆی بۆ پێشخستنی پڕۆژەکانی ژێرخان و گەشەپێدانی ڕیشەیی لە عێراق نوێ دەکاتەوە

2023 December 4

 

بەغدا، 4ی کانونی یەکەمی 2023- بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لەعێراق و نوسینگەی ئاژانسی ژاپۆنی بۆ هاوكاری نێودەوڵەتی (جايكا) لە عێراق ڕێککەوتنی هاوبەشی درێژخایەنی خۆیان نوێکردەوە کە تایبەتە بە دامەزراندنی پڕۆژەی ژێرخانی ئابووری و کۆمەڵایەتی لە عێراق، بە پاڵپشتی حکومەتی عێراق. ئەم ڕێککەوتنە تیشک دەخاتە سەر دڵنیابوون لە خێراتر جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژە گرنگانە کە پێداویستییەکانی خەڵکی عێراق بۆ خزمەتگوزارییە گشتییە سەرەتاییەکان دابین دەکەن، کە هەموو ئەمانە بەشدارن لە گەشەپێدان و بنیاتنانی ئابوورییەکی نیشتمانی بەهێز.

 

بە سەرۆکایەتی حکومەتی عێراق بە هاوبەشی لەگەڵ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان و وڵاتی ژاپۆن.

ئەم هاوبەشییە کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە جێبەجێکراوە، بە هاوکاری قەرزێک لە دەزگای جايكا، دەچێتە دەیەی دووەمی خۆیەوە، ئامانجی باشترکردنی بوژانەوەی ئابووری و باری ژیانی عێراقییەکانە لە سەرانسەری وڵاتدا بەهۆی ئەو پاڵپشتییە بەخشندەیەی لەلایەن بەرنامەی قەرزی یارمەتی گەشەپێدانی فەرمی ژاپۆنى.

نوێنەری سەرەکی جايكا لە عێراق یۆنێدا جەنەڕاڵ دەڵێت "دەزگای هاوکاری نێودەوڵەتی ژاپۆن و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان بەردەوام دەبن لە پاڵپشتیکردنیان بۆ حکومەتی عێراق، ڕووبەڕووی ئەم ئالنگارییانە دەبنەوە لە ڕێگەی ئەم هاوبەشییەوە، بە ئامانجی باشترکردنی بژێوی خەڵک، و بەهێزکردنی دۆخی کۆمەڵایەتی و ئابووری عێراق بۆ نەوەکانی داهاتوو".

حکومەتی عێراق جەختی لەسەر پێویستی زیادکردنی وەبەرهێنان لە ژێرخانی ئابووری کردووەتەوە و ئەمەشی خستۆتە نێو بودجەی فیدراڵی ٣ ساڵەی ئەم دواییەی پەسەندکراوەوە. ئەم گرنگیپێدانەش لە چوارچێوەی بودجەی نیشتمانیدا دێت بۆ پاڵپشتیکردنی جێبەجێکردنی پڕۆژە بەردەوامەکان وئامادەکردنی زەمینە بۆ پڕۆژەی نوێ لە سەرتاسەری وڵاتدا، لەگەڵ گرنگیدان بە کەرتەکانی خزمەتگوزاری گشتی وەک کارەبا، تەندروستی، ئاودێری، و ئاو، و کەرتەکانی درووستکردنی داهات وەکو پیشەسازی هەڵکەندن و پەرەپێدانی بەندەر.

نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق ئاوکی لوتسما دەڵێت: "لە ڕێگەی ئەم هاوکارییە سێ قۆڵییەوە، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی حکومەتی ژاپۆن لەکاتێکدا بەردەوام دەبێت لەم هاوکارییە بەرهەمدارە لەگەڵ حکومەتی عێراق. ئێمە پێکەوە دڵنیا دەبینەوە لەوەی وڵاتەکە بەرەو داهاتوویەکی باشتر هەنگاو دەنێت – پڕ لە پێشکەوتن و گەشەسەندن، بەڵام لە هەمووی گرنگتر، پڕ لە هیوا."

ئەم ڕێککەوتنە واژۆکراوە جەخت لەسەر پابەندبوونی نێوان جايكا و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان دەکاتەوە بۆ باشترکردنی دۆخی ژێرخانی نیشتمانی، بۆ ئابوورییەکی بەهێز، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری گشتی باشتر لە کۆمەڵگا ناوخۆییەکان، و زیادکردنی بەشداریکردنی کەرتی تایبەت، کە هاندەری هەمەچەشنکردنی ئابووری و ڕەخساندنی هەلی کارە، کە هەموو ئەمانە بەشدارن لە پێشکەوتنەکانی عێراق بەرەو گەیشتن بە ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکان تا ساڵی ٢٠٣٠.

 

لینكی مەڵتیمیدیا : Multimedia of P16 for JICA-UNDP Partnership Renewal (XIII)

 

پەیوەندی میدیایی: 

محەمەد ئەلبەهبەهانی، پسپۆڕی پەیوەندییەکان

 mohammed.al-bahbahanee@undp.org +964 7704 399 222