شانشینى یەکگرتوو بڕى 3 ملیۆن پاوەندى بۆ ڕووبەرووبوونەوەى پەتاى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە عێراقدا بەخشى

2021 April 19

بەغدا، 19ى نیسان 2021 – شانشینى یەکگرتووى پابەندبوونى خۆى  بە بەخشینى بڕى سێ ملیۆن پاوەند ) نزیکەى 4.1 ملیۆن دۆلارى ئەمریکى ( نیشانداوە بۆ پشتیوانیکردن لە هەوڵەکانى حکومەتى عێراق بۆ ڕووبەروونەوەى پەتاى ڤایرۆسى کۆرۆنا، ئەمەش بە هاوبەشى لەگەڵ بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێداندا دەبێت.

بەم کۆمەکەش، شانشینى یەکگرتووى بەریتانیا دەچێتە پاڵ 12 هاوبەشى نێودەڵەتى تر لە پشتیوانیکرن لە پێشکەشکردنى هاوکارى تەندروستى خێرا کە لەلایەن بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانەوە لە عێراق بۆ ڕووبەروونەوەى ئەم پەتایە تەرخانکراوە.

ئەم هاوکارییە مرۆییە هاوکار دەبێت بۆ پتەوکردنى کەرتى تەندروستى  عێراق بۆ ڕووبەرووبوونەوەى پەتاى ڤایرۆسى کۆرۆنا وزيادكردنى قاوشى جياكردنەوەى تەندروستى نەخۆش و دابینکردکرنى کەل و پەل و پێداویستى پزیشکی و بەرزکردنەوەى هۆشیارى و زانیارى دانیشتووان دەربارەى نیشانەکانى ڤایرۆسى کۆرۆنا و چۆنیەتى گرتنەبەرى ڕێکارەکانى خۆپارێزى، هەروەها لەگەڵ دابینکردنى کەلوپەلى خۆپارێزى کەسى بۆ کارمەندانى کەرتى تەندروستى.

بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان هەر لەسەرەتای ڕاگەیاندنى کارەکانیەوە بۆ ڕووبەروونەوەى ئەم پەتایە لە مانگى ئاداردا، توانى 13 قاوشى تەندروستى جياكردنەوەى نەخۆشى تایبەتمەند بە تووشبووانى ڤایرۆسى کۆرۆنا بنیات بنێت لە پارێزگاکانى ئەنبار (فەلوجە و رەمادى )، بابل، زيقار، دیالە، دهۆک، کەربەلا، کەرکوک، ميسان، نەجەف، نەینەوا، سەڵاحەدین. لە ئێستاشدا کار بۆ بنیاتنانى قاوشى زیاتر دەکرێت لە دیوانیە و هەولێر و موسەنا و واسیت و بەمەش سەرجەم دامەزراوە تەندروستییە پشتیوانیکراوەکان دەگاتە 17دامەزراوە.

خاتوو زێنە عەلى ئەحمەد، نوێنەرى نیشتەجێی بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، گوتى: " سنورادرکردنى بڵاوبوونەوەى پەتاى ڤایرۆسى کۆرۆنا ئەولەویەتێکى هەرە گرنگە بۆ حکومەتى عێراق و بەتایبەتى لەگەڵ هاتنى شەپۆڵى دووەمى ئەم پەتایەدا بۆ وڵاتەکە. بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لەهێڵى بەرگریدا کار لەگەڵ حکومەتى عێراقدا دەکات  و پشتیوانى دەکات لە سیستەمى چاودێرى تەندروستیدا ، ئەمەش لە پێناو ڕووبەرووبوونەوەى بڵاوبوونەوەى ئەم پەتایە. ئەم بەخشینە دەستکراوەیەى شانشینى یەکگرتوو هاوكارمان دەبێت بۆ ئەوەى بتوانین هەوڵەکانمان چرتر بکەینەوە و پێکەوە ڕووبەرووى ئەم پەتایە ببینەوە. "

 ستیڤن هەیکى، باڵوێزى بەرێز خاتوو ئلیزابێت شاژنى شانشینى یەکگرتوو، گوتى: " شانشینى یەکگرتووى بەریتانیا پشتیوانى لە حکومەتى عێراق دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەى پەتاى ڤایرۆسى کۆرۆنا، کە بووەتە ئاستەنگێک لەبەردەم هەردوو وڵاتماندا. هەروەها پێشخۆحاڵین بە پێشکەش کردنى ئەم کۆمەکییە لە رێگەى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانەوە، ئەمەش لەپێناو پتەوکردنى هەوڵەکانى بەدەمەوەچوونى  تەندروستى و نیشتیمانى عێراق و هاوکاریکردن لە چۆنیەتى بەرێوەبردن لە میانى بەردەوامى بڵاوبوونەوەى ئەم پەتایەدا. "

حکومەتى شانشینى یەکگرتووى لەگەڵ نەمسا و بەلجیکا و کەندا و دانیمارک و فنلەندا و فەرەنسا و ئەڵمانیا و یابان و هۆلەندا و سوید و ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بەشدار دەبێت بۆ پشتگیریکردن لە هەوڵەکانى ڕووبەروونەوەى پەتاى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە عێراقدا.


بۆ زانیاری زیاتر، تكایە پەیوەندی بكەن بە:

مرینالینی سانسانام، ڕاوێژكاری ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكان | 9647901931308+