بەهێزکردنی قبوڵكردنی جڤاکیی بۆ یەکخستنەوە لە عێراقدا
2022 October 12
یەکێك لە کارە لە پێشینە سەرەکییەکانی حکومەتی عێراق دەستەبەرکردنی گەڕانەوەی ئەو کەسانەیە کە لە جڤاکەکانیان دوورکەوتوونەتەوە و دابڕاون پاش ململانێ لەگەڵ رێكخراوی داعش. بەشێکی گرنگی ئەمەش دەستەبەرکردنی ئامادەیی جڤاکییە بۆ قبوڵکردن، لە ڕێی بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی و تێگەیشتن سەبارەت بەو خێزانانەی وەها لێیان دەڕوانرێت کە پەیوەندییان بە داعشەوە هەبووە وناویان بە لەکەداربوو دەمێنێتەوە. بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق بە هاوبەشیی کاردەکات لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و حکومەتە خۆجێییەکان وسەرکردە جڤاکییەکان وسەرۆك هۆزەکان و ڕابەرە ئاینییەکان وگەنجان وژنان بۆ ئاسانکاریی بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان ویەکخستنەوەیان لەو ناوچانەی لێوەی هاتوون لە پارێزگا ئازادکراوەکانی ئەنبار ونەینەوا وسەڵاحەدین.
بە پشتیوانیی حکومەتی ژاپۆن، لە 17 تا 29 ی ئەیلول، زنجیرەیەك وۆرك شۆپ بۆ نزیکەی 200 بەشداربوو لە ناوچەكانی ڕوممانە و قائیم لە ئەنبار وئەلمحەلەبیە لە نەینەوا و بێجی وشەرگات و دووزخورماتوو لە سەڵاحەدین بەڕێوەچوو.
هەر پارێزگایەك ڕاهێنانی چڕوپڕیان وەگرتووە لەسەر نێوەندگیریی و گۆڕینی ململانێکان لە ڕێی دوو وۆرك شۆپەوە، یەکەمیان تایبەت بوو بە ئەندامانی جڤاك وسەرکردە ناوخۆییەکان وژنانی سەرکردە، وئەوی تریان بە بەشداریی دەسەڵاتە ناوخۆییەکان و لیژنەکانی ئاشتیی ناوخۆیی بوو بۆ بنیاتنانی تواناکانیان لە هاندانی یەکخستنەوە و ڕێگریکردن لە توندڕەویی وتوندوتیژیی . ئەم رێبازە دوولایەنەیە دڵنیایی دەدات لەوەی هەموو ئەو چین وتوێژانەی کۆمەڵگا کە بەشدارن لە پرۆسەی یەکخستنەوە لە جڤاکەکەدا ئەو ڕاهێنان و بنیاتنانی توانایە وەردەگرن کە پێویستیانە.
" ئەم ڕاهێنانە زانین بڵاودەکاتەوە لەسەر هەنگاوەکانی وەرگرتنی گەڕاوەکان بۆ یەکخستنەوە.وبایەخ چڕکردنەوە لەسەر کارامەییەکانی پەیوەست بە نێوەندگیریی كە زۆر گرنگە بۆ ئەم پرۆسەیە".
- ئەحمەد، ئیمام (پێشنوێژ) ومامۆستا
- لە 17-18ی ئەیلول لە ڕوممانەوە لە ئەنبار بەشدارییکردووە لە ڕاهێنان لەسەر نێوەندگیریی وگۆڕینی ململانێ.
"ئەم بابەتانە زۆر گرنگن بۆ کەسە کاریگەرەکانی کۆمەڵگا. ڕۆڵی ژنان بە تایبەتیی لە هۆشیارکردنەوەدا گرنگە، بەو پێیەی زۆربەی گەڕاوەکان ژن و منداڵن".
- خالد ئەلمهەنا، قایمقامی ڕوممانە، ئەنبار.
- لە 17-18ی ئەیلول لە ڕوممانەوە لە ئەنبار بەشدارییکردووە لە ڕاهێنان لەسەر نێوەندگیریی وگۆڕینی ململانێ.
" ئەم وۆرك شۆپانە تواناکانی ژنان بنیات دەنێن بۆ دانوستاندن و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ پرسەکانی کۆمەڵگا، بەتایبەتیی پەیوەست بە گەڕانەوەی خێزانەکان بۆ شوێنەکانی خۆیان کە لێوەی هاتوون. ئەمە دەرفەتێکی باشە بۆ بەشداریکردنی ژنان لە یەکخستنەوەی جڤاکییدا".
- ئیسرا، جێگری بەڕێوەبەری گروپی گەنجانی خۆبەخش، بێجی، سەڵاحەدین.
- لە 19-20 ی ئەیلول لە بێجییەوە لە سەڵاحەدین بەشدارییکردووە لە ڕاهێنان لەسەر نێوەندگیریی وگۆڕینی ململانێ.
"ئێمە دەبێت دڵنیا بین لەوەی ئەندامانی جڤاکیی هەن کە بە شێوەیەکی دروست ڕاهێنراون بۆ دڵنیابوون لە گەڕانەوەی سەلامەت ویەکخستنەوەی خێزانە ئاوارەبووەکان".
- عەقید عومەر، ئەفسەری پۆلیسی ناوخۆ.
- لە 24-25 ی ئەیلول لە قائیمەوە لە ئەنبار بەشدارییکردووە لە ڕاهێنان لەسەر نێوەندگیریی وگۆڕینی ململانێ.
"ئێمە هانی زۆر کەسمان داوە بگەڕێنەوە بۆ تەلەعەفەر – هەم بە تاکە کەسیی هەمیش بە کۆمەڵ. پێویستە متمانە بەو کەسانە بدەین کە ئارەزووی گەڕانەوە دەکەن و هانی خێزانەکانی دیکەش بدەین بۆ گەڕانەوە. ئێستا زۆربەی گەڕاوەکان ژیانێکی ئاسایی دەژین، منداڵان گەڕاونەتەوە قوتابخانە، گەورەکان هاوسەرگیریی دەکەن و کار دەدۆزنەوە".
- قاسم محەمەد شەریف، قایمقامی تەلەعفەر، نەینەوا.
- لە 28-29ی ئەیلول لە تەلەعفەرەوە لە نەینەوا بەشدارییکردووە لە ڕاهێنان لەسەر نێوەندگیریی و ڕێگریکردن لە توندڕەویی وتوندوتیژیی.
بەرنامەی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق لە ساڵی 2020 دا بەرنامەی پێكەوە ژیانی كۆمەڵایەتیی بەگەڕخست كە ماوەكەی پێنج ساڵە بۆ برەودان بە كۆمەڵگایەكی بەهێزتر و ئاشتیخوازتر وگشتگیرتر لە هەموو عێراقدا.