ئەو خەونێكی هەبووە....بەڵام كۆڵی نەداوە

ئەو خەونێكی هەبووە كە ببێتە پزیشكێك. بەڵام خەونەكەی لێسەندرا و بە زۆر لە قوتابخانە دەركرا و هاوسەرگیریی پێشوەختەی كرد. بەڵام ساڵانێك دواتر ئەو خەونی گەورەتری لا دروست بوو

2022 August 23
UNDP In Iraq

كەوسەر لەگەڵ منداڵەكانی.

 

 كەوسەر بناسە *، ئێستا 28 ساڵانە، ئەو خەڵكی تیل كێفە، كە شارۆچكەیەكی ئاشورییە لە باكووری عێراق. لە پاش 5 خولەك گفتو گۆكردن لە گەڵیدا، بە نا شادی و ناخۆشحاڵییەوە دەیگێرێتەوە كە چۆن بە زۆر و بە ناچاری لە قوتابخانە دەركرا و لە گەڵیشیدا خەونەكانیشی لە دەستدا. پاش ئەوەی كە باوكی لە ماڵدا هێشتییەوە و لە قوتابخانە دەریكرد، پەیوەندی كرد بە ئەندامانی تری خێزانەكەیەوە كە 11 ئەندامبوون، بۆ یارمەتیدان لە كێڵگەی كشتوكاڵ و بەخێوكردنی ئاژەڵدا.

تەنانەت پاش دەرچوونی لە قوتابخانەش، كەوسەر هەر بەهیوای خوێندنەوە بوو. لە گەڵ ئەوەشدا، كە گەشتە تەمەنی حەڤدە ساڵی، باوكی هاوسەرگیریی پێكرد لە گەڵ ئەندامێكی هەمان كۆمەڵگەكەی خۆیدا. ئەو بە خەفەت و تاڵییەوە دەیگێڕێتەوە: ”هەستم بە ترس و سامناكیی دەكرد. تێكشكاو و وێران بووم. من هێشتا گەنج بووم لە گەڵ ئەوەشدا هاوسەرگیریم كرد. هاوڕێكانم پێیان ووتم كە هاوسەرگیریی نەكەم، بە ڵام من پێمووتن كە باوكم پەیمانی داوە و ناتوانێت پاشگەز بێتەوە. “    

هاوسەرگیریی بەو گەنجیتییە، ژنان و كچان ڕووبەڕووی مەترسیی توندوتیژیی خێزانی، پاشكۆیەتی دارایی و مەترسیی گەورەتریش لە ڕوبەڕوبوونەوەی ئاڵۆزی و زێدە زیانەكان دەكاتەوە لە كاتی سكپڕیی و منداڵبووندا.

ئەمەش بە دەر نەبوو لە دۆخی كەوسەردا. ئەو بە زۆر خرایە قۆناغی پێگەییشتووییەوە پێش ئەوەی تەنانەت لە ڕووی جەستەیی و دەروونییشەوە ئامادەیی هەبێت. ئەمەش ئەنجام و ئاكامێكی وێرانكەری هەبوو لە سەر تەندروستی ئەو.

یەكەم منداڵی لە پاش ساڵێك لە هاوسەرگیریی لە دایكبوو و هەروەها دووەم منداڵیشی لە كۆتایی هەمان ساڵدا لە دایكبوو. ئەو سكپڕیی دژوار و ئاڵۆزی خۆی دەگێرێتەوە. "هەموو لێپرسراوێتییەكان بۆ من جێهێڵران و كەوتە سەر شانم. زۆر قورس بوو كە ئەو هەمووە لێپرسراوێتییە هەڵبگرم. من زۆر گەنج بووم بۆ هەموو ئەوانە. من ئامادە نەبووم بۆ هەموو ئەو لێپرسراوێتییانە. هەر بۆیە دەبوو خەسووم و مێردەكەم یارمەتییان بدامایە لە منداڵی یەكەممدا. "

خۆشبەختانە، مێردەكەی كەوسەر تەنها یەك ساڵ لە خۆی گەورەتر بوو، ئامادەیی هەڵگرتن و لە ئەستۆ گرتنی هەندێك لەو لێپرسراوێتییانەی هەبوو. مێردەكەی لە كارگەیەكی ئاردی خۆماڵیدا كاری دەكرد بۆ دابینكردنی داهاتی خێزانەكەی و هەروەها پاڵپشتیی كەوسەریشی دەكرد لە ماڵەوە.

لە گەڵ ئەوەشدا، ژیان زیاتر دژوارتر بوو بۆ كەوسەر، لە ماوەی ڕزگاربوون لە دەستی رێكخراوی داعش. لە 2014 دا و لە لێدان و هێرشێكی ئاسمانیدا مێردەكەی لە دەستدا. ئێستا ئەو دایكی پێنج منداڵە و بە تەنها جێهێڵدرا بۆ بەخێوكردن و گەورە كردنی منداڵەكانی بە بێ هیچ سەربەخۆییەكی دارایی و خوێندەوارییەك. لە كاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵی خۆیان لە پاش ئازادی و ڕزگاربوون، مزگەوتێكی خۆجێی بڕی 50,000 دیناری عێراقی پێدا (نزیكەی 34 دۆلاری ئەمریكی) هەموو مانگێك. ئەم بڕە كەمەش بەس نەبوو بۆ دابینكردنی هەموو پێداویستییەكانی.

ئەمە ڕێك لەو كاتەدا بوو كە كەوسەر، نزیكبووەوە لە هەلی پەرەپێدانی بازرگانی و بەخشینی بڕە پارەی بچوك كە لە لایەن بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان و رێكخراویی ۆرڵد ڤیژن لە عێراقدا ڕێكدەخرا. ئەو كۆرسێكی مەشقكردن و ڕاهێنانی بازرگانی درێژی پێنج ڕۆژیی وەرگرت، كە بەدوایدا بەخشینێكی 1000 دۆڵاریی هات و ئەم بڕە پارەشی لە كڕینی مانگا و مەڕدا بەكارهێنا.

ئەمڕۆ كەوسەر، كێڵگەیەكی بچووكی شیرەمەنی بەڕێوە دەبات. توانی كەلێنێك لە بازاڕی لۆكاڵدا دەستنیشان بكات و ماستی سروشتی بەرهەم بهینێت و لە بازاڕە خۆماڵییەكەیدا بییفرۆشیت. ئێستا ئەو، سەرچاوەیەكی داهاتی بەردەوامی هەیە.

وەك دایكێكی تاقانە  و تەنها كارە بازرگانییەكەی خۆی بەرێوە دەبات، كەوسەر بڕوای بە، پشتبە خۆ بەستوویی و بەهێزیی هەیە. "ژنان دەبێت بەرگری لە خۆیان بكەن. ژنان دەبێت كار بكەن و هەروەها پشت بە خۆیان ببەستن."

سەرەڕای هەموو سەختی و دژوارییەكان، كەوسەر سوورە لە سەر شكاندنی بازنەكە بۆ منداڵەكانی. ئەو پلان دادەنێت بۆ سووربوون لە دڵنیابوون لەوەی  منداڵەكانی  خوێندنێكی باشیان هەبێت. ئەو ئێستا خەونی گەورەتر دەبینێت. "خەونەكەم ئەوەیە كە منداڵەكانم خوێندەوار بن و دڵنیا بم كە خانووی تایبەتی خۆیان بنیات بنێن. سەبارەت بە خۆم، ژیان و پاشەڕۆژم كۆتایی هات، بەڵام دەتوانم خەون و هیوام هەبێت بۆ منداڵەكانم. "

دەربارە:

ئەم پرۆژەیە لە لایەن بەرنامەی هەستانەوە وبەدەنگەوەچوونی قەیران لە عێراق ‌سه‌ر به ‌به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان‌ بۆ په‌رپێدان و رێكخراوی ۆرڵد ڤیژنەوە جێبەجێكرا، دابینكردنی بودجەكەش لە لایەن وەزارەتی فیدڕاڵی ئەڵمانیا بۆ پەرەپێدان و هاوكاری ئابوورییەوە دابینكرا و لە لایەن بانكی پەرەپێدانی ئەڵمانیا پێشكەشكرا.

كۆپییەكی چیرۆكەكە لە لایەن رێكخراوی ۆرڵد ڤیژنەوە بڵاوكراوكرایەوە لێرەدا

*ناو گۆڕدراوە بە مەبەستی پاراستنی ناسنامەی كەسەكە.