پشتگیریکردنی دەستپێشخەری ناوخۆیی بە ئاڕاستەی بەلامەرکەزیەتکردنی خزمەتگوزارییەکان لە عێراقدا

2022 November 24
UNDP In Iraq

 

لامەرکەزیەتکردنی خزمەتگوزارییەکان گرنگە بۆ بەرەوپێشبردنی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و پشتگیریکردنی پەرەپێدانی ئابووری و کۆمەڵایەتی، بەرنامەی پیشتوانیكردن لە سەقامگیری و چاكبوونەوەی عێراق لە رێی پەرەپێدانی ناوخۆییەوە سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان بە هاریکاری کۆمیسیۆنی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاکان و پشتگیری دارایی یەکێتی ئەوروپا، هەستا بە سازدانی وۆرکشۆپێک لە ئاستی باڵا دەربارەی لامەرکەزیەت و پارەدارکردنی خزمەتگوزاری شارەوانییەکان لە هەولێر لە ڕۆژانی ١٦-١٧ی تشرینی دووەم، ٢٠٢٢.

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان پشتگیری پڕۆسەی لامەرکەزیەت دەکات لە عێراق و بەشداریکردووە لە پەرەپێدان و جێبەجێکردنی چەندین خزمەتگوزاری پەیوەست بە وزە نوێبوەوەکان، ئاو و بەڕێوەبردنی پاشماوە لە پارێزگاکانی ئەنبار، بەسڕا، دهۆک، هەولێر، میسان، نەینەوا، سەڵاحەدین، سلێمانی و زیقار. هەروەها بەشداربووە لە پەرەپێدانی پلانی چەندین پڕۆژەی تر.

 

٦٥ کەس لە نوێنەرانی حکومەت و جێگری پارێزگاران لە چەندین وەزارەتی جیاوازەوە بەشداریان لە ۆورکشۆپەکە کرد بە نوێنەرایەتی پارێزگاکانی ئەنبار، بەسڕا، دهۆک، هەولێر، میسان، نەینەوا، سەلاحەدین، سلێمانی و زیقار. ۆورکشۆپەکە دەرفەتێک بوو بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا و ئەزموونەکان پەیوەست بە لامەرکەزیکردنی خزمەتگوزاری شارەوانیەکان و پشتگیرکردنی بەشداربووان بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی چالاک بەشداری لە پڕۆسەی لامەرکەزیەت بکەن.

بەشداربووان تیشکیان خستەسەر بابەتەکانی وەک پەیداکردنی داهاتی ناوخۆیی، وەبەرهێنانی کەرتی تایبەت لە ژێرخانی ناوخۆیی، ئامادەکردنی پڕۆژەکان، بەڕێوەبردنی شارەوانیەکان لە پەرەپێدانی خزمەتگوزاریەکان لە چوارچێوەی سیستەمێکی لامەرکەزی و زیاتر گەنگەشەکردنی هاندانەکان لە داهاتوودا.

 

 

بەڕێز رافع فائق ئەلشامی، ئەندازیار و جێگری پارێزگاری زیقار، ئاماژەی بەوەکرد کە ۆورکشۆپەکە مامەڵەی لەگەڵ چەندین ئاریشەی پەیوەست بە ڕۆڵ و کارەکانی حکومەتی ناوخۆیی کرد. هەروەها چەندین ڕێگای داهێنەرانە تاوتوێکران بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بەشێوەکی باش بە هاووڵاتیان لە کاتی خۆیدا. هەروەها بەرێزیان گوتی: "گرنگە کە شێوازی کارکردنی کردەیی کە دەبێتە هۆی ئەوەی لامەرکەزیەت هانی حکومەتی ناوخۆیی بدات وەک ئامرازێکی کاریگەر لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی. ئێمە بەشداری هەوڵەکان دەبین لەگەڵ حکومەتی ناوەند بە ئامانجی جێبەجێکردنی لامەرکەزیەت بەشێوەیەکی گونجاو لە عێراق."

جاسب کازم ئەل حەجاجی، جێگری یەکەمی پارێزگای میسان، گوتی: "بۆنەکە دەرفەتێک بوو لە کاتی خۆیدا بۆ دەستنیشانکردنی پێویستەکانی لامەرکەزیەت لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق. پارێزگاکان پێوسیتان بە ڕیفۆرمێکە لە پلانەکانیان بۆ ئەوەی بتوانن خزمەتگوزاریەکی باشتر و بەشێوەیەکی بەردەوام پێشکەش بکەن."

 

 

دالیا عارف عەلی، ئەندازیاری مەدەنی، لە بەشی پلاندانان و بەدواداچوونی پارێزگای سلێمانی، گوتی کە "هەموومان سوودمەندبووین لە ئەزموونەکانی یەکتری. هەروەها گەنگەشەکردنی تێڕوانینێکی گشتگیر لەسەر بابەتی لامەرکەزیەت بەسوود بوو."

ۆورکشۆپەکە بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکان بۆ هاندانی دیالۆگى پەیوەست بە لامەرکەزیت و پشتگیریکردنی پەرەپێدانی ناوخۆیی.