ده‌رئه‌نجامى ڕووپێوه‌كى نوێ بۆ بەهێزکردنی کەرتی تایبەت لە عێراقدا

2022 December 8

 

هەولێر، 8 کانونی یەکەم 2022  - ئەمڕۆ وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەهاوبەشیی لەگەڵ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان و  بە کۆمەکی ئاژانسی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی،  ڕووپێوى دامەزراوەكانی ئابوورى زۆر بچووک، بچووک و مامناوەندی بۆ كه‌رتى تايبه‌ت‌ له‌هه‌رێمى كوردستان راگەیاند کە ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم له‌ پارێزگاكان جێبەجێی کرد. ڕووپێوه‌كه‌ دەیان نیشاندەر دابین دەکات بۆ رێنوێنیکردنی سیاسەتەکان وستراتیژەکان بەئامانجی دۆزینەوەی رێگەکانی گوزەرانی بەردەوام، بەتایبەتی لەڕێگەی پەرەپێدانی دامەزراوەكانی ئابوورى زۆر بچووک، بچووک و مامناوەند هەروەها دروستکردنی وێنەیەکی گشتگیری تايبه‌ت به‌ چاڵاکيه‌كانى ئابوورى.

بە هاوکاری دارایی ئاژانسی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی، رووپێوی دامەزراوەكانی ئابوورى زۆر بچووک، بچووک و مامناوەندی فەرمیی و نافەرمیی جێبەجێ کرا لە هەر چوار پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان: هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە و دهۆک. پێشتر هەمان رووپێو لە پارێزگاکانی بەغدا، بەسرە و نەینەوا ئەنجامدرا. رووپێوەکە داڕێژرا بۆ مەبەستی ئەنجامدانی شیکاریی هەمەلایەن بۆ پەیکەر، ئاراستە، چالاکیی کار، ئاستەنگ و دەرفەتەکانی دامەزراوەی زۆر بچووک، بچووک و مامناوەند لە بازاڕی کاردا.

هەندێک لە ئەنجامە سەرەکییەکانی رووپێوەکەی هەرێمی کوردستانی عێراق تیشک دەخەنە سەر نزمیی ئاستی بەشداری ئافرەتان لە خاوەندارێتی دامەزراوەكانی ئابوورى زۆر بچووک، بچووک و مامناوەند (13%)؛ هەروەها پرسەکانی پەیوەست بە تەمویل و لاوازیی تۆڕبەندیی و کۆمەڵبەندیی دامەزراوەكانی زۆر بچووک، بچووک و مامناوەند.

نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان  لە عێراق ئاوک لوتسوما گوتى: "دامەزراوەكانی ئابوورى زۆر بچووک، بچووک و مامناوەند لە عێراق رووبەڕووی ئاستەنگی زۆر دەبنەوە. لەکاتێکدا ئێمە هەوڵ دەدەین ئاکامە کومەڵایەتی و ئابوورییەکانی کۆڤید-19 چارەسەر بکەین، ئەم ڕۆپيوه‌ جارێکی تر تیشک دخاتە سەر بایەخی کەرتی تایبەت لە عێراق بۆ دروستکردنی دەرفەتی بەردەوام و زۆر پێویست، بەتایبەتی بۆ توێژە دۆخناسکەکان. ئەم کارە گرنگە سەرکەوتوو نەدەبوو بەبێ هاوبەشیی بەهێزی وەزارەتی پلاندانان و کۆمەک و بەخشندەیی ئاژانسی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی. "

دکتۆر دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جەختی لە پاڵپشتیکردنی پرۆژەکە کردەوە و سوپاسگوزاری دەربڕی بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان و ئاژانسی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی، بۆ هاوکاریکردنیان لە داڕشتن و جێبەجێکردنی ئەم پرۆژەیە لەکاتێکی گونجاو و بەردەوامبوونیان لە پاڵپشتیکردنی پلانی کار بۆ جێبەجێکردنی راسپاردەکانی توێژینەوەکە. بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم جەختی کرد لەسەر بەهێز کردنی کەرتی تایبەت بۆ جۆراوجۆر کردنی ئابووری لە هەرێمی کوردستان، بۆیە، ئەم رووپێوانە کاریگەریان هەیە لەسەر رێکخستنەوەی پلانەکان بە ئاراستەی زیاتر خزمەت کردنی بواری ئابووری.

بەڕێز نیک هاکینس، راویژکاری ئاژانسی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی، جەختی کردەوە لە رۆڵی گرنگی دامەزراوەكانی ئابوورى زۆر بچووک، بچووک و مامناوەند لە دروستکردنی ئابووری خۆجێی. هەروەها بەرێزیان گوتى: "دامەزراوەكانی ئابوورى زۆر بچووک، بچووک و مامناوەند شادەماری ژیانی هەر ئابوورییەکی تەندروستن. هەروەها دەرفەتی بەگەڕنەخراو دابین دەکەن بۆ لاوان و ئافرەتان و توێژە دۆخناسکەکانی دانیشتوان بۆ بەشداریکردن لە بازاڕی کار و بەدیهێنانی گەشەی ئابووری بۆ وڵات و سەقامگیریی درێژخایەن. ئێمە خۆشحاڵین بە هاوبەشیمان لەگەڵ هاوتاکانمان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و کەرتی تایبەت بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی گرنگی چاکسازیی کە دەبنە هۆی گەشەی دامەزراوەكانی ئابوورى زۆر بچووک، بچووک و مامناوەند و زیادکردنی رۆڵیان لە ئابووری عێراق".

بەڕێز سیروان محمد، سەرۆکی دەستەی ئامار لە لایەن خۆیەوە گوتى: ئەنجام دانی رووپێوی دامەزراوە ئابووریەکان لە هەرێمی کوردستان دەکرێ بەکار بێ وەک سەرەتایەک بۆ تێگەیشتنی پێکهاتەی ئەو دامەزراوانە ودانانی سیاستەکانی پاڵپشت لە لایەن وەزارەتەکان بۆ بەشێکی بەرچاوی سێکتەری ئابووری.

ئەم رووپێوە بەشێکە لە بەرنامەى دامەزراوەی کۆمەکیکردن بۆ چاکسازیی ئابووری کە لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق – کە ئامانجی پاڵپشتیکردنی چاکسازی ئابوری بەردەوام و بایەخی تایبەت دەدات بە هەژارانی وڵات و لەلایەن گەلی ئەمریکا بەڕێگەی ئاژانسی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتیەوە هاوکاری دارایی کراوە.

پەیوەندیی راگەیاندن:  

محمد البهبهاني، پسپۆڕی پەیوەندییەکان، mohammed.al-bahbahanee@undp.org،

9647704399222+