لە ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا، نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا داوای هەنگاونان لە دژی گەندەڵی دەکەن لە عێراقدا

2022 December 9

 

هەینی ٩ی کانوونی یەكەمی ٢٠٢٢، بەغدا، عێراق: لە ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا، نەتەوە یەكگرتووەكان، و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان و یەکێتی ئەوروپا ستایشی هەوڵەکانی حکومەتیان کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و درێژەدان بەو چاکسازیە گرنگانەی كە كاری لەسەر دەكرێت.

لەم باریەوە نوێنەری نیشتەجێ و رێكخەری مرۆیی نەتەوە یەكگرتووەكان عێراقدا، غولام ئیساکزایی ڕایگەیاند:" چاکسازی کلیلی دەستەبەرکردنی سەرکەوتن و بەردەوامیی هەوڵەکانی حکومەتە بۆ کۆتاییهێنان بە گەندەڵی. بەهێزکردنی یاسای دژە گەندەڵی لە عێراق و پەرەپێدانی توانای لێکۆڵینەوە، پێشخستنی لێپرسینەوەی دارایی، باشترکردنی شەفافیەت و برودان بە بەئاستى هۆشیاریی خەڵکى بۆ ئەوەى ڕاپۆرت لەسەر گەندەڵی بکەن ئامرازێکی سەرەکین بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامەکان. "

ئاوكی لوتسما، نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان، گوتی:"کۆتاییهێنان بە گەندەڵی دەبێتە هۆی ئەوەی هەمووان بە یەکسانی دەستیان بە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەک دادپەروەری، تەندروستی، پەروەردە، گواستنەوە، ئاو و کارەبا بگات. و بۆ كاركردن لە دژی گەندەڵی، پێویستە ئیرادەیەکی سیاسی بەهێز هەبێت بۆ بنیاتنانی دامەزراوەی وەڵامدەرەو کاریگەرانە. "

هەروەها گوتی: "ئێمە پابەندین بە کارکردن لەگەڵ دامودەزگاکانی دەوڵەتی عێراقی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان بۆ باشترکردنی شەفافیەت و لێپرسینەوەی گشتیی لە ڕێگەی چاکسازییەکانی رووبەربوونەوەی گەندەڵی و بەهێزکردنی سەروەری یاسا و گەڕاندنەوەی متمانەی خەڵک بۆ دامەزراوەکان. "

باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق، ڤیل ڤارجۆلا گوتی: "هەموو کەسێک - هاووڵاتیان، کۆمەڵگەی مەدەنی، کەرتی تایبەت، میدیا و حکومەت- بەرپرسیارێتی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە ئەستۆیە. لە ڕێگەی ئەم دەستپێشخەرییەى کە یەکێتی ئەوروپا هاوکاری دارایی بۆ دابین دەکات، ئێمە لە نزیکەوە لەگەڵ هەموو لایەنێک کاردەکەین بۆ وەڵامدانەوەی ئەم بانگەوازە لەپێناو دروستکردنی گۆڕانکاری. ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی پەیوەستبوون بە بەرەیەکی یەکگرتوو دەکەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بۆ ئەوەی سوود بە خەڵکی عێراق بگەیەنین. "

لە ئێستادا یەکێتی ئەوروپا و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە نیزیكەوە كار لەسەر  پڕۆژەی دەستپێشخەری ناوبژیوانى و بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵی لە عێراق دەکەن، بۆ پشتیوانیكردن لە هەوڵەکانی عێراق بۆ باشترکردنی شەفافیەت و لێپرسینەوە لە سەرانسەری دامودەزگاکانی دەوڵەتدا. پرۆژەکە پاڵپشتی لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە عێراق دەکات بە پاڵپشتیکردنی دامەزراوەکان بۆ پێداچوونەوە بە یاساکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پێشکەشکردنی ڕاهێنانی تایبەتمەند بەپێی داواکاری بۆ لێکۆڵەرانی گەندەڵی و دادوەرانی دەستپاکی.

دەربارەی ڕۆژی جیهانی دژە گەندەڵی:

لە بەرواری ٣١ی تشرینی یەکەمی ساڵی  ٢٠٠٣ەوە، کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رێککەوتننامەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی پەسەند کرد و ڕایگەیاند کە رۆژی ٩ی کانوونی یەکەم رۆژی جیهانی بەرەنگابوونەوەی گەندەڵییە لە پێناو بەرز کردنەوەی هوشیاری بەرامبەر بە گەندەڵی و ڕۆڵی رێککەوتننامەکە لە بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنیدا.

  

بۆ پەیوەندیكردن بە بەشی میدیا:

مارینالینی سانتانام، پسپۆری بواری پەیوەندییەکان، بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق.

ئەلسادق ئەلعادیلی، بەرپرسی ڕۆژنامەوانی و پەیوەندییەکانی یەکێتی ئەوروپا.